بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بوودجەی دووەمی فریاکەوتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا تەرخانکرا.
له راگهیهندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومهتی ههرێم هاتووه، بە فەرمانی بەڕێز (مسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، بوودجەی دووەمی فریاکەوتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا تەرخانکرا.









