ئەندامێكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ میدیای ئێران بڵاویكردەوە هاشم بەتحائی نوێنەری تاران لە ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی شەممە ڕاگەیەندرا كە بەتحائی تووشی كۆرۆنا بووە و خراوەتە ژێر چاودێری پزیشكییەوە، ئەمڕۆش لە نەخۆشخانەی شەهی بەهەشتی لە شاری قوم گیانی لەدەست دا.

تا ئێستا 13 هەزار و 938 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون كە 725یان بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەست داوە.