وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان پێنج حاڵهتی تری تووشبووی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی راگهیاند.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە برایەک و دوو منداڵی تووشبووەکەی ئەمڕۆن و خزمێک و خوشکێکی مامۆستا ئاینییەکەیە کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانی سپارد.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا 34 كەس لە هەرێمی کوردستان، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش کەسێک گیانی لەدەستداوە و تووشبویەکیش بە تەواوەتی چاکبوەتەوە.









