وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی ژماره‌ی پشكنین له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جیاوازی ئه‌و ژمارانه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

سەبارەت بە ژمارەی ئەو پشکنینانەی کە رۆژانە ئەنجام دەدرێت و رادەگەیه‌ندرێت، ئەو پشکنینانە لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئەنجام دەدرێت و ڕۆژانە جیاوازی دەبێت لە ژمارەی ئەو پشکنینانە ئەوەش بە گوێرەی بوونی کەسانی گومانلێکراو و هاووڵاتیانی کەرەنتین کراو، بۆ نموونە دوێنی و پێرێ لە هەولێر ژمارەی پشکنینەکان زۆربوون لەبەر بوونی ژمارەیەکی زۆری بەرکەوتووی پزیشکێکی شاری هەولێر کە پێشتر دەستنیشانکرا بە تووشبووی ئەو نەخۆشیە، هەروەها پەیوەستە بە ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە ماوەی کەرەنتینیان تەواو دەبێت و دەبێت لە کۆتا رۆژدا پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

وەزارەتی تەندروستی

15 ئازار 2020