بەپێی بهیاننامهیهكی وەزارەتی دارایی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەم فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فرەوانی لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق و بریكاری وەزارەتی دارایی و سەرۆكی دەستەی گشتیی خانەنشینی و بەڕێوەبەری گشتی فەمانگەی قەرزی گشتی و بەڕێوەبەرانی گشتی بانكەكانی رافیدێن و رەشید و بازرگانی عێراقی كرد بۆ تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی دۆخی دارایی و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی تەنگژەی دارایی ئێستە و پاڵپشتیی بانكەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تەنگژەی یاخەی عێراقی گرتووە.
بەشدارانی كۆبوونەوەكە دووپاتیان لە بەردەوامبوون و مسۆگەری دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان كردەوە، جیا لە پاڵپشتیكردنی خەرجی رێوشوێنەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرگیراوە و ئەوان گەیشتنە چەند بڕیارێك لەوانە، پاڵپشتیكردن و دابینكردنی خەرجی پێویست بۆ وەزارەتی تەندروستی.









