پارێزگاری هەولێر ئاشكرای دەكات، پێش هاتنی نەورۆز تونێلی پیرمام بە ڕووی شوفێران دەكرێتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن هاتوچۆی تێدا بكەن.
پێش نەورۆز تونێلی پیرمام بە رووی هاووڵاتییان دەكرێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی ئادار، بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر ئاشكرا كراوە، پێش نەورۆز تونێلی پیرمام بە رووی هاووڵاتییان دەكرێتەوە.
بڕیار وابوو چەند ساڵێك لەمەوبەر تونێلی پیرمام بكرێتەوە، بەڵام بەهۆی تەنگژەی دارایی و جەنگی دژ بە داعش، كارەكانی دواكەوت.
لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا رێگەوبانەكانی هەرێمی كوردستان نۆژەن بكرێنەوە و لەو چوارچێوەیە تەواوكردنی تونێلی پیرمام بڕیاری لەسەر درا.
تونێلی پیرمام بەكردنەوەی هاتوچۆ لە نێوان شارۆكەی شەقڵاوە و هەولێر، ماوەكەی دەكاتە 15 خولەك، ئەوەیش گرنگییەكی زۆری بۆ گەشتیاران و ئاسانكاری هاتوچۆ بۆ هاووڵاتییان دەبێت.








