ئەمشەوی سێشەممە پارێزگای ههولێر هاووڵاتیانی ئاگادار كردەوە ماوهی رێنماییهكان بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ڕۆژی یەكی نیسان درێژ كرایهوه.
له راگهیەندراوی پارێزگای هەولێردا هاتووه هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگەدار دەکەنەوە، ماوهی سەرجەم بڕیار، ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا 1/4/2020 درێژ کرایەوە.
جێی باسە ئەمشەو د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە جگە لە حاڵەتەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئەمشەو حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.









