پارێزگای هەولێر رایگەیاند لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر بڕیاردرا:

۱ـ داخستنی سەرجەم ساڵۆنەکانی ئافرەتان و سەنتەرەکانی جوانکاری و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان (باڕ)، لە 2020.3.8 تاوەکو 2020.4.1.

۲ـ داخستنی شوێنی یارییەکانی منداڵان لە سەرجەم گۆڕەپان و باخچە گشتییەکان و مۆڵەکان لە 2020.3.8 تاوەکو 2020.4.1.
بە پێی دۆخەکە و گەر پێویستی کرد ماوەکان درێژ دەکرێنەوە.