له‌راگه‌یاندراوێكدا  به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاگاداری گشت پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لەدام و دەزگاکانی تەندروستی ده‌كاته‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، لەبەر بەرژوەندی گشتی و پاراستنی دەروونی هاوڵاتیان و گەیاندنی زانیارییە تەندروستیەکان لە بارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چ لەبارەی هۆشیاریکردنەوە بێت یاخود لەبارەی زانستیەوە بێت نابێت بەهیچ شێوەیەک لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدرێت و بڵاوکرنەوەی زانیاری سەبارەت بەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەت بڵاوبکرێتەوە یا هه‌ر پێشنیارێك بۆ ڕێگرێکردن لەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەتیان بڵاوبکەنەوە

راشیده‌گه‌یه‌نن ، به‌ پێویستی ده‌زانین هەر پزیشكێك یاخود كارمه‌ندێك دەتوانی لە ڕێگەی یاداشتێکەوە پێشنیارەکان ئاراستەی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکات له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ته‌كه‌مان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناچارده‌بین ڕێكاری یاسایی بگرینه‌به‌ر.