بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆناوە جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران گیانی لەدەستدا و ژنە پەرلەمانتارێكیش باری تەندروستی ناجێگیرە.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا عەلی خەلەفی جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئەو وڵاتە گیانی لەدەستداوە.
پێشتریش هەواڵی مردنی حسێم شێخولئیسلامی باڵیۆزی پێشووی ئێران لە سوریە و راوێژكاری محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاوكرابوەوە.
لەلایەكی ترەوە بەپێی چەند سەرچاوەیەكی پرەلەمانی ئێران باری تەندروستی فاتیمە رەهبەر ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەكە كە تووشبووی كۆرۆنایە ناجێگیرە.
بەهۆی كۆرۆناوە تا ئێستا چەند بەرپرس و پەرلەمانتارێكی ئێران مردوون و تووشبوونی زیاتر لە 20 پەرلەمانتاریش بە كۆرۆنا راگەیەنراوە.
بەپێی ئامارە فەرمیەكان بە هۆی كۆرۆناوە زیاتر لە 100 كەس لە ئێران مردوون و زیاتر لە سێ هەزار و 500 كەسیش تووشبوون.









