ئەمشەوی پێنجشەممە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا ئیمزایان لەسەر ڕێككەوتنی ئاگربەست لە شاری ئیدلیبی سووریا كرد.
لە مۆسكۆ، پوتین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئەردۆغان، رایگەیاند كە وڵاتەكەی لەگەڵ توركیادا گەیشتە ڕێككەوتنێكی هاوبەش لەسەر سووریا.
پوتین گوتیشی بە پێی دانوستاندنەكانی نێوانیان، ڕێككەوتنێكی هاوبەشیان ئەنجام داوە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا وردەكاری ڕێككەوتنامەكە بڵاودەكاتەوە.
لای خۆیەوە ئەردۆغان رایگەیاند لە دوای نیوەشەودا ئاگربەست لە ئیدلیب دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
گوتیشی “خوازیارین پهیوهندیی كاركردنمان لهبارهی پرۆسهی سیاسی و بابهتی خۆرههڵاتی فورات، قووڵتر بكهینهوه و درێژهی پێبدهین”.
ماوەی چەند مانگێكە شەڕ لە ئیدلیب بەردەوامە و لە چەند هەفتەی رابردووشدا سوپای ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، بە یارمەتی سوپای رووسیا، زیانی گەورەی لە هێزە داگیركەرەكانی سوپای توركیا لە ئیدلیب داوە.









