ئەمشەوی چوارشەممە یەكەم تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدای پایتەختی عێراق گیانی لەدەست دا.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق گیان لەدەستدانی یەكەم تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكرا كرد، كە لە شاری بەغدا بووە.
وەزارەتەكە رایگەیاندووە كە ئەو تووشبووە باری تەندروستی خراپ بووە و درەنگ زانیویانە كە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە، بەڵام تەمەنەكەی ئاشكرا نەكردووە.
پێشتریش وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرای كردبوو كە ئەمڕۆ دوو تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دیالە تۆمار كراون، تووشبووەكیش لە پارێزگای نەجەف.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەش دابوو كە ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانی لەدەست داوە، وتارخوێنی مزگەوتێك بووە، پیاوێكی بە تەمەن و نەخۆش بووە، دڵنیا نین بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا بێت.
بەم شێوەیە ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 35 تووشبوو، كە 15یان لە بەغدان، تا ئێستاش مردنی یەك كەس لە عێراق بە هۆی ڤایرۆسەكەوە پشتڕاست كراوەتەوە.









