به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی په‌رله‌مانتاران، دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا، دانیشتنه‌كه‌ش كه‌ تایبه‌ت بوو بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی.

بەهۆی تەواونەبوونەبوونی نیابی یاساییەوە، جارێكی دیكە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ئەنجام نەدرا، سەرۆكی پەرلەمانیش هۆشداری بە عەللاوی دەدات كە سبەینێ دوا وادەیە بۆ متمانەدان بە كابینە وەزارییەكەی.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند: دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ سبەینێ دووشەممە 2-3-2020 دواخراوە، ئەمەش دوا دەرفەت و وادەیە لەبەردەم محمەد عەللاوی لەپێناو تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی و متمانەپێدانی لە پەرلەمانەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە نەتوانرا دانیشتنی تایبەت بە متمانەدان بە حکومەتی عەلاوی ئەنجامبدرێت و دانیشتنەکە بۆ كاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ شەممە دواخرا، ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاساییەوە دانیشتنەکە بۆ كاتژمێر شەشی ئێوارە دواخرا.