بڕیارە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی وه‌زیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كان بریاره دووشه‌ممه رێككه‌وتی 24-2-2020 شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ وه‌زیری بەرگری عێراق كۆدەبێتەوە.
ئامانج لەسەردانی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە بۆ بەغدا، گفتوگۆكردنە لەبارەی موچەو بودجەی پێشمەرگە و هەروەها هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراقە لە ناوچە جێناكۆكەكان.









