وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێکاری یاسایی بەرامبەر پروپاگەندەیەک دەگرێتە بەر.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ڕێکار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر کەسێک دەگرنە بەر کە خۆی بە پزیشک دەناسێنێی و هاووڵاتییان تووشی دڵەراوکێ و ترس و تۆقاندن دەکات بەبێ هیچ بنەمایەک و دوور لە راستی بەبێ ئەوەی کاری ئەو کەسە بێت هەڵدەستێ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چەواشەکاری لە گرتەتەکی ڤیدیۆیی دا.
دەقی راگەیاندراوەکە:
وەزارەتی تەندروستی رێکاری یاسایی بەرامبەر پروپاگەندەیەک دەگرێتە بەر …
وەزارەتی تەندروستی ڕێکار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر کەسێک دەگرێتە بەر کە خۆی بە پزیشک دەناسێنێی و هاوڵاتیان تووشی دڵەراوکێ و ترس و تۆقاندن دەکات بەبێ هیچ بنەمایەک و دوور لە راستی بەبێ ئەوەی کاری ئەو کەسە بێت هەڵدەستێ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چەواشەکاری لە گرتەتەکی ڤیدیۆیی دا.
لەهەمان کاتدا شەرعیەت و بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لەکەدار دەکات و بەپێچەوانەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان رەفتار دەکات.
بۆیە وەزارەتی تەندروستی داوای یاسایی لەسەر ئەو بەرێزە تۆمار دەکات و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتە بەر پڕوپاگەندەی نادروست یان ڕیکلامی دۆزینەوەی چارەسەر و قسەی بێ بنەما بڵاوبکاتەوە، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە هیج نەخۆشێک و گومانلێکراوێکی نەخۆشی کۆڕۆنا نیە و دەروونیان شڵەژان نەکەن و ڕێنماییەکانی تەندروستی بە هێمنی لەبەرچاو بگرن.
وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
22 شوبات 2020









