ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی دۆسیەی منداڵە حەفت ساڵیەكە بڵاو كردەوە و وردەكارییەكانی خستەڕوو.
لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە “ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵ و زانیاریی نادروست سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن حه‌فت ساڵ بڵاو بووەته‌وه، گوایه تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه ئازاد كراون. ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له كاتێكدا سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و دۆسیه‌یه له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا تاكو بۆ دادگای تاوانه‌كان ره‌وانه كراوه، به وردی كاری له‌سه‌ر كراوه و دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران كه دوو ئافره‌ت و پیاوێك بوون، به راگیراوی له دادگای لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان كران، له قۆناغی دادگاییكردن له دادگای تاوانه‌كان به پێی یاسا و ده‌سه‌ڵاته رێپێدراوه‌كان، تۆمه‌تباره‌كان به ده‌سته‌به‌ری ئازاد كراون، تاكو ئه‌نجامی دادگاییكردنیان یه‌كلا ده‌بێته‌وه”.
ئاماژەشی بەوە داوە “ئێستاش پرۆسه‌ی دادبینی له‌م دۆسیه‌یه له دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وامه و هه‌ر بڕیارێكیش ده‌ركرابێت، قابیلی تانه‌لێدانه به رێگه یاساییه‌كانه‌وه. ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری رایده‌گه‌یه‌نین كه پرۆسه‌ی دادبینی ئه‌و دۆسیه‌یه به رێڕه‌وی یاسایی خۆیدا تێپه‌ڕ بووە و دادگا به هیچ شێوه‌یه‌ك به تێڕوانینی حزبایه‌تی یان لایه‌نگری بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو كار ناكات”.
لە كۆتاییشدا رایگەیاندووە “هه‌ر كه‌سێك تێبینی یان رەخنه‌ی له بڕیاره‌كانی دادگا هه‌یه، ده‌توانێ به رێگه‌ی یاسایی خۆی تانه له بڕیاره‌كه بدات. هه‌روه‌ها سكاڵاكار له‌گه‌ل بریكاره‌كه‌ی ده‌توانێ سه‌ردانی دادگای تاوانه‌كان بكات بۆ دڵنیابوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه”.









