وەزارەتی تەندروستی هەرێم داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات، بۆ “رێگرییکردن لە هاتنەژوورەوەی هەموو ئەو هاوڵاتییانەی کە لە ئێرانەوە دێن بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە گشت خاڵە سنورییەکانەوە.”

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە نووسراوێکدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات، رێگریی لە گشت هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێت، بۆ سەردانیکردنی وڵاتی ئێران تاکو کاتێکی نادیار.

دەربارەی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم کە سەردانی ئێرانیان کردووە داوا کراوە، “ئەم رێگرییە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەگرێتەوە کە لە ئێستادا لە ئێرانن، بە مەرجێک پابەندی رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی بکرێن، کە خۆی لە کەرەنتین و چاودێریکردن بۆ ماوەی ١٤ رۆژ دەگرێتەوە.”

وەزارەتی تەندروستی داواشی کردووە، بۆ “رێگرییکردن لە هاتنەژوورەوەی هەموو ئەو هاوڵاتییانەی کە لە ئێرانەوە دێن بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە گشت خاڵە سنورییەکانەوە، راستەوخۆ و ناڕاستەخۆ، جگە لە شاندە دیپلۆماسییەکان، کە پشکنینی پزیشکییان بۆ بکرێت.”