دكتۆر ( جه‌مال ساڵح ) یه‌كێكه له دكتۆره دیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی خه‌بات ، له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كورونا ، به مه‌به‌ستی رێگه گرتن له ته‌شه‌نه كردن و بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ، هاتوچۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران بوه‌ستێندرێت ، هه‌روه‌ها دكتۆر جه‌مال ده‌ڵێ : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له هه‌رێمی كوردستان توانای كۆنترۆڵ و چاره‌سه‌ری ئه‌و ڤایرۆسه‌مان نییه ، پێویسته به زووترین كات هاتوچۆی هه‌رێم و ئێران بوه‌ستێندرێت و ئه‌و داوایه‌ش له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی یه‌كده‌گرێته‌وه .









