خەبات: فاتیح بەرزنجی
بەقسەی قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕۆژانە تیمەكانی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕی سەر بەقایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر خەریكی پشكنین و بەدواداچوونن بۆ شوێنە گشتیەكان و خواردنگەو كۆگاكانی خۆراك و دەرمان و سەمونخانەكان، بەڵام هاووڵاتیان باس لەوە دەكەن كە هێشتا لە زۆر شوێن خۆراكی ماوەبەسەرچوو و كوالیتی نزم زۆرە. هاووڵاتیان: بەدواداچوون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان زۆر گرنگە مام قادر لەگەڕەكی 94ی باداوە گوتی: لەڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە كارو چالاكیەكانی تیمەكانی لیژنەی پشكنین دەبینین و داوایان لێ دەكەم كە سەردانی گەڕەكە دوورەكان و شوێنە میللیەكانیش بكات تا لەنزیكەوە ئاگاداری نرخەكان و خۆراكی ماوە بەسەرچوو بێت. شێرزاد ڕەسوڵ لەهەمان گەڕەك گوتی: پێویستە تیمەكانی سەربە قایمقامیەتی هەولێر سەردانی هەموو گەڕەكەكان بكات و سزای هەموو ئەو دوكاندارو خاوەنی شوێنە گشتیەكان بدات كە پابەندی مەرج و ڕێنماییەكان نابن و داوا لە لیژنەكان دەكەین بەدواداچوون بۆ سكاڵاو گلەیی هاووڵاتیان بكەن. ساڵح كاكل لەگەڕەكی گەلاوێژ گوتی: داوا لەتیمەكان دەكەم كە سەردانی قەزا و ناحیەكانیش بكات و بەدواداچوون بۆ شوێنە دوورەكانیش بكات بۆ ئەوەی دوكاندارو خاوەنی مۆڵ و سوپەر ماركێتەكانی ئەو شوێنانەش بزانن كە تیمەكانی بەدواداچوون و پشكنین دەگاتە هەموو شوێنێك، چونكە هێشتا خۆراكی ماوەبەسەرچوو زۆرە و بەشێكیش لەو خۆراكانە كوالیتیان زۆر نزمە. نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بۆ خەبات گوتی: جگە لەوەی كە تیمەكانی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ كاری ڕۆژانەی خۆیان دەكەن بۆبازاڕو شوێنە گشتیەكان و خواردنگەكان بەهاوكاری پۆلیسی شارەوانی و ڤێتەرنەری و نوێنەری چاودێری تەندروستی و چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی گەڕەكەكان و هۆبەی ئابووری ئاسایشی هەولێر سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەكەن و لەنزیكەوە سەیری كەل و پەلەكان و خۆراكەكان و ماوەی بەسەرچوونی خۆراكەكان دەكەن ولەكاتی بینینی هەر سەرپێچیەك دەست بەسەر كاڵاكان دادەگرن و كاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئەو شوێنانە دەكرێت كە سەرپێچی كردووە هاووڵاتیانیش دەتوانن سكاڵا تۆماربكەن و گلەیی و گازاندەی خۆیان بگەیەننە تیمەكانی لیژنەی پشكنین تا كارلەسەر بابەتەكاندا بكەن و ڕۆژانە تیمەكانمان بەدواداچوون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان دەكەن و هەر هاووڵاتیەك ئەگەر سكاڵای هەبوو ڕاستەوخۆ دەتوانێ پەیوەندی بە تیمەكانەوە بكات یاخود ڕاستەوخۆ سەردانی ئێمە بكات تا لەخزمەتی دابین و لەكاتی بینینی هەر سەرپێچیەك لەهەر شوێنێك ئەوا چاوپۆشی لەهیچ كەس ناكەین و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكەین. قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر گوتیشی: ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتەكانی خەڵكی دەكەین وەك كێشەی غاز كە ئێستا حكوومەتی هەرێم خەریكی چارەسەركردنیەتی ئەمەو چەندین كێشەی دیكەی هاووڵاتیان. دواتر قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر گوتی: تیمەكانی پشكنین و چاودێری بازاڕ جگە لەناو شار سەردانی دەرەوەی شاریش دەكەن ئەوەتا سەردانی شارەدێی عەنكاوەیان كردو پشكنین و بەدواداچوونیان بۆ ژمارەیەك خواردنگەو كافتریا ئەنجامداو 4شوێنیان داخست لەبەر هەبوونی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەكان و هەرلەلایەن تیمەكانی پشكنین و چاودێری بازاڕ دەست بەسەر زیاتر لە سێ تەن هێلكەی قاچاغ لە بازگەی ئاسایشی سەلاحەدین- كۆڕێ داگیرا كە ئەو هێلكەیە بەشێوەی نایاسایی هێنرابوو دواتر هەرلەچوارچێوەی كارەكانیان لە سنوری شارەوانی چوار لەسەر شەقامی 40 مەتری تیمەكانی لیژنەی پشكنین توانیان بەدواداچوون بۆ 18 شوێن بكەن كە بریتی بوو لە كافتریاو ماركێت و خواردنگەو شیرنەمەنی و شوێنی چەرەزات و ئەو شوێنانەی كە سەرپێچیان هەبوو یاخود پابەندی ڕێنماییەكان نەبوون كاردانەوەی یاساییان لەگەڵدا كراو هەرلەلایەن تیمەكانی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ بەهاوكاری كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرو بەشی پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ زیاتر لە 25 شوێنی فرۆشتنی دەرمانی گیایی ئەنجامداو چەندین شوێن داخران شایانی باسە لەكاتی سەردانی كردنی تیمەكانی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ و لەكاتی هەبوونی سەرپێچی لە هەرشوێنێك چاوپۆشی لەهیچ كەس ناكرێت.
سهرهتا بهدواداچوون لێپرسینەوەو سەرپێچییەكان بەردەوامن قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر: پشكنین و چاودێری بازاڕ دەكەین...









