له په‌راوێزی كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی په‌نجاوشه‌شه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، “دان برۆلیێت” كۆبوه‌وه.
له به‌رایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، “برۆلیێت” له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، گوتی: باس له چیرۆكێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌ین، كه چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌یه. هه‌رێمی كوردستان له لیبیا نه‌وتی زیاتره و هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێوه فراوانتر بكه‌ین.
له به‌رامبه‌ریشدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: له راستیدا به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیداین له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیردا و ئه‌مڕۆش كۆده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له خالد شوانی وه‌زیری هه‌رێم و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شدار بوون.















