گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هه‌واڵی سایتێكی لۆكاڵی به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە.

لە سایتێکی لۆکاڵیدا بابەتێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایا رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای ناوەڕۆکی گرێبەستە نەوتییەکان و داهاتی نەوتی لە رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە . ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە و بەشێکە لە چەواشەکارییە بەردەوامەکانی ئەو سایتە مایەپووچە.

جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/2/12