له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وى رابردوو به‌خۆشحاڵیه‌وه له شاری سلێمانی حاجی هەڵکەوت لالە ئەنوەر کەسایەتی خانەدان و کۆمەڵایەتی شارەزوور خوانێکی سازکرد بۆ فراکسیۆنی پارتی و ئەرکێکی زۆر‌و زەحمەتیان کێشابوو، سوپاس بۆ میوانداری و خانەدانییان.
راشیده‌گه‌ێنێت ، کۆمەڵێک پەیج و ئەکاونت و ماڵپەڕی ناسراوی موخابەراتی ، وێنەیەکی ئەم خوانەیان دەست کەوتووەو وەک بڵێی هەنگوینیان لەناو دار دۆزیوەتەوە، بێ ئەوەی بێر لەوە بکەن کە لە کوردستاندا سەدان خانەوادە هەن بە نان دان و خانەدانی و بەناوبانگی سفرەکانییان ناسراون.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، ئێمە هەفتەیەکە لە سلێمانین و بەردەوام دەبین لە چالاکی و جموجوڵی خۆمان کە خەڵکێک پێی عەزیەت بوون و لە سلێمانییەوە تا کەلار بێ وەستان کارمان کردووە
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه سلێمانی و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین موڵکی باوکی که‌س نیه‌و ئێمه کوڕی ڕێ و ڕێبازێکین ناوه‌ستین و له‌خزمه‌ت خه‌ڵک و خاک و ڕێ و ڕێبازی خۆمانین و به‌رده‌وام ده‌بین….










