بارزانی و شۆرشی بۆ ئاشتی، ئەمە ناونیشانی ئەو كتێبەیە كە رێژین جەبار، وەك هەگبەی بیرەوەریەكانی خۆی یاداشتی كردوون و لە میانی خوێندنەوەی سەرچاوەكان كۆی كردونەتەوەو لە دوو توێ كتێبێكی قەبارە مام ناوەندی لەبەرگێكی هونەری بڵاویكردۆتەوە. ناوەرۆكی كتێبەكە بە شێوەیەكی گشتی باس لە سەركردەی نەمری كورد، مەلا مستەفای بارزانی و بارزان و سەركردەكانی دیكەی كورد دەكات، هاوكات بەشێوەی شرۆڤەی مێژوویی جەختی لەسەر كۆمەلێك تەوەر كردۆتەوە لەوانە: بارزان و پێكهاتەی بارزان، شێوەو رواڵەت و خەسڵەتەكانی بارزانی، ژیانی بارزانی، شێخ سەعیدی پیران، شێخ مەحموودی حەفید، بە هاناوەچوونی “بارزانی” بۆ پاشا ئەندرێكی، راگواستنی شێخ ئەحمەد و خانەوادەكەی، قازی محەمەد ، بارزانییەكان لە كۆماری مەهاباتدا ،دەسگیركردنی قازی محەمەد و هاوەڵانی و لە سێدارەدانیان، بەرەوسۆڤیەت ،شۆڕشی14ی تەمووز و گرنگی بۆ بارزانییەكان، گەڕانەوەی بارزانی لە مۆسكۆوە بۆ وڵات سەرەتای گرژی و ئاڵۆزی نێوان “بارزانی” و”عەبدولكەریم قاسم، هۆكارەكانی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول وتاری”بارزانی”لە15ی نیسانی 1967، بەیاننامەی11یئاداری1970 هەوڵەكانیبەعس، بۆ تیرۆركردنی “بارزانی” رێكەوتننامەی جەزائیر و كاریگەری لەسەر شۆڕش، تێكچوونی باری تەندروستی “بارزانی” ، وەفاتی “بارزانی”، ئەلبومی وێنەكان.










