کڵاوشینەکان کە سەر بە رەوتی سەدرن هێرشیان كرده‌ سەر خۆپیشاندەران لە مەیدانی سەدرەین لە ناوەڕاستی نەجەف و بەهۆیەوە ، ژمارەیەك كوژران و ژمارەیەی تر برینداربوون.

سەرچاوەیەکی تەندروستی لە نەخۆشخانەی سەدر لە نەجەف رایگەیاند، “تاوەکو ئێستا هەشت کەس لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمڕۆ (چوارشەممە 5-2-2020) لە گۆڕەپانی سەدرەیندا کوژراون و دەیانی دیکەش بریندارن”.
هاوکات لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، دۆخی نەجەف لەدەست دەرچووە و داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بۆ هێورکردنەوەی دۆخی شارەکە سەردانی ئەو پارێزگایە بکات.
بەهۆی ئەوەی کڵاوشینەکان هەوڵیاندا دەست بەسەر گۆڕەپانی خۆپێشاندانەکاندا بگرن و خێوەتەکانیان بسووتێنن،  خۆپێشاندەرانی نەجەف داوایان لە هێزە ئەمنییەکان کرد بەپەلە بە هانایانەوە بچن.