پارێزگای هەولێر، دەنگۆیەک لەبارەی نەناردنی هێلکە بۆ پارێزگای سلێمانی رەتدەکاتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، بەمەبەستی داپۆشینی ئەو کردەوە نا یاساییەی هێزێکی ناسراو لە رێگریکردن لە هاتنی غازی هاوڵاتیان کردی، هەندێ پەیج بڵاویان کردۆتەوە گوایە پارێزگاری هەولێر فەرمانی کردووە بە نەناردنی هێلکە لە هەولێر بۆ سلێمانی.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ئەم هەواڵە نەک هەر درۆ و هەڵبەستراوە، بەڵکو پێچەوانەکەی ڕاستە و هەردوو پارێزگاری هەولێرو سلێمانی رێکاری پێویستیان گرتە بەر بۆ چوونی هێلکە لە هەولێر بۆ سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکردەوە، پارێزگاری هەولێر چوونی هێلکەی بۆ بەغدا ڕاگرت و داوای لە هەموو کارگەکان کرد هێلکە بنێرنە سلێمانی، بۆ ئەم مەبەستەش قایمقامی ناوەندو بازگەکانی راسپارد کە ئەو پەڕی ئاسانکاری بکەن، پارێزگاری سلێمانیش خۆی ئاگاداری ووردەکاری هەنگاوەکانە.
پێشتر چەند پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەیان بڵاوکردبووەوە، بەهۆی کێشەی غاز، پارێزگای هەولێر ناردنی هێلکەی بۆ سلێمانی راگرتووە، بەڵام پارێزگای هەولێر ئەو هەواڵە بە درۆ دەخاتەوە.









