له‌ڕێگه‌ى لێژنه‌ى قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر، هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تى بڕینى سه‌رپێچییه‌كانى سه‌ر كاره‌باى نیشتمانى، ده‌ستى پێده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/2/2020، هه‌ڵمه‌ته‌كه له هه‌ولێر ده‌ستى پێ كرد و سەرجەم شوێنەکانی ھەولێر دەگرێتەوە، ھەر کەسێک سەرپێچی کردبێت، لەلایەن ئەم لێژنه‌یه‌وه سزای توند دەدرێت.
لە ساڵی ڕابردوودا، فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر مۆڵەتی تا مانگی دووی ئەمساڵی دایە ھاووڵاتیان بۆ لابردنی سەرپێچییەکان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دواى ته‌واوبوونى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتییان زیاتر ببن.









