ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بە شێوەیەكی فەرمی نەخشەڕێگای ئاشتیی سەدەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند، تیایدا دووپاتی كردووەتەوە قودس بە پایتەختی دابەشنەكراوی ئیسرائیل دەمێنێتەوە.
ترەمپ ئەو پلانەی راگەیاند كە بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین پێشكەشی كردووە و بە “نەخشەڕێگای سەدە” ناسراوە.
سەرۆكی ئەمریكا لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوەدا كە ئەمڕۆ هەنگاوێكی گەورەیان ناوە بەرەو ئاشتی، دیتنی ئەویش بۆ ئاشتی تەواو جیاوازە لەچاو ئەوانەی لە رابردوودا پێشكەش كراون.
نەخشەڕێگایەكەی ترەمپ لە 80 لاپەڕە پێكهاتووە و بە گوتەی خۆی، وردترین و گشتگیرترین پلانە كە تا ئێستا لەمبارەیەوە پێشكەش كرابێت.
دوێنێ دووشەممە سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل به مهبهستی تاوتوێكردنی ئهم پرسه له واشنتۆن لهگهڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆبوبووهوه، بڕیاریشە دوای ئەم سەردانەی ئەمریكا، سەردانێكی مۆسكۆش بكات و لەبارەی هەمان پرسەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا كۆبێتەوە.
ترەمپ لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی ئەمشەودا ئەوەشی ئاشكرا كرد كە زۆر وڵاتی عهرهبی لە ئێستاوە رهزامهندییان لهسهر نەخشەڕێگاكەی هەیە و سهرسامن پێی، بە ههنگاوێكی گەورەی دەبینن.
لای خۆشیەوە ناتانیاهۆ گوتی رهنگه ئەم نەخشەڕێگایە، تاكە دهرفهتی ئەم سهدەیە بێت









