نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس له وڵاتی سویسڕا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستانی تیڤی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوایین پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی ناوچه‌كه و جیهان و و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و بابه‌تی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر جیهانیان تاوتێ كرد.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستانی تیڤی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌ردانی واشنتۆن بانگهێشت كرد.
شیاوی باسه هه‌ر له درێژه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و به‌رپرسی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه و له‌وانه‌ش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی شانشینی سعودییه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه كۆده‌بێته‌وه.

















