ساسان دەروێش – هۆڵەندا

بۆ وەڵامدانەوەی ئەوەی کوردستان تیڤی 21 مۆمی لەتەمەنی داگیرساند ، یاخود زیاتر لەو مێژووە ئەم ناوە پیرۆزە هەیە وکاردەکات وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانیی  دایک ؟ دەبێت کەمێک بگەڕێینەوە بۆ مێژووی نزیکمان بۆ وەدەستخستنی وەڵامەکەی ، کە زۆرینەمان ئاشنای مێژوویی پارتی دیموکراتی کوردستانین ، کە وەک پارتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و هەڵقوڵاوی نێو جەماوەرەکەی بووە وەک پارێزەری ڕاستەقینەی کوردستان  دژ بەداگیرکارانی کوردستان و چەواشەکاران کە ویستویانە خەبات و تێكۆشانی گەلی کورد و دۆزە ڕەواکەی بەلاڕێگادا بەرن و ناو ناوەتۆرەی دوا بخەن وبوونی کورد بسڕنەوە ، هەر لەو سۆنگەیەشەوە پارتی دیموکراتی کوردستان لەدایکبوو لەسەر دەستی باوی ڕۆحی کورد بارزانی نەمر ولەپاڵ هەڵگیرسانی شۆرشەکەی، هەوڵەکانی خۆی یەک دەخات بۆ دامەزراندنی میدیایەک کە لە خزمەتی هۆشیارکردنەوەی خەڵکی کوردستان بێت لەبەرگریکردن لە ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستان بۆ ئەو مەبەستەش لە هەموو قۆناغە جیاوازەکانی شۆڕش  چ لە شاخ بووبێ یاخود شار دەرفەتی بۆ گونجابێت بەتایبەتی لە کاتی دانوستانەکاندا ، پێشەنگ بووە بۆ برەودان بەبزاڤی ڕۆشنبیری و چاپەمەنییەکان و دەستپێشخەر بووە بۆ بڵاوکراوەکان هەر لە ڕۆژنامەی خەبات وەک ئۆرگانی پارتی و ڕۆژنامەی ڕۆژانەی برایەتی  و گۆڤار و پەرتووک لە کاروانی ڕۆژنامەگەری کوردی بەشی شێری بەردەکەوێت . لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 ی جەماوەری گەلی کوردستان بەهەمان شێوە پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی لە دوای سەرلەنوێ بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەکانی برایەتی و خەبات و بیری لە دامەزراندنی دەزگایەکی ڕاگەیاندنی تەلەڤیزیۆنی ناخۆیی کردەوە بەناوی کوردستان تیڤی کە ببێتە دەنگ و ڕەنگی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و پاراستنی دەسکەوتەکانیان بۆ ئەو مەبەستەش لە د‌هۆک و سلێمانی و هەولێر کوردستان تیڤی بەخشی بەرنامە و هەواڵەکانی خۆی کرد و دواتر بووە سەکۆیەک بۆ هەڵبژاردن و پەرلەمان و حکومەت، زۆر لە کەسانی دڵسۆز و سەرباز ئاسای ون کاریان تیدا کرد ، بەداخەوە ئەم هەوڵە لە سلێمانی زۆری نەخایاند بەهۆی شەڕی نیوخۆ لەباربراو گواسترایەوە بۆ هەڵەبجەی شەهید و بووە دەنگی پێشمەرگە و بەرگریکردن لە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و دووبارە نەگەڕاندنەوەی بۆ ژێردەستی ڕژێمی بەعس و بەهەمان شێوەش کوردستان تیڤی شاری هەولێر لە پیرمام بوو کوردستان تیڤی شاری  دهۆکیش لەجێگایی خۆی مایەوە ، کە لەوکات وساتەدا دوژمنانی کورد و کوردستان لە چەواشەکاری وهەواڵی نادروست دژ بە کورد وکوردستان وخۆشکردنی ئاگری شەڕی نێوخۆی کورد بەردەوامبوون ، لە دوای ڕەوینەوەی هەوری شەڕی ناکۆکی لە هەرێمی کوردستان و سەقامگیری و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و پێشکەوتنەکانی  ، وەک یەکەم تیڤی دایک وکوردستان تیڤی بەدەستپێشخەری سەرۆک بارزانی وپارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا لە ڕۆژی 17ی کانوونی دووەم ساڵی 1999 وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانی کوردستانی لەناوخاکی کوردستان دەستی بەبەخشی ڕاستەوخۆ کرد وەک پێویستیەکی ئەو قۆناغەی ڕاگەیاندنی کوردستان  بووە دەنگ و ڕەنگی دۆزی کوردستان و خستنەبەرچاوی جیهان و پابەندبوون بەبنەماکانی کاری میدیاکاری لە کوردستان خەرمانێک لە کاری جوان لە پێناوی هۆشیاری نەتەوەی و نیشاندنی ڕووی جوانیی کورد و شارستانییەتی وسەروەرییەکانی لە 21 ساڵدا نیشانی جیهاندا وهەربەمەش نەوەستا لە نێوانی ئەڵمانیا و هۆڵەنداش پردێکی لەنێوان کوردستان و تاراوگە دروستکرد بەدامەزراندنی ستۆدیۆیەک ، دەکڕی بڵێن 21 ساڵ، نەخێر  بەڵکو 21 ساڵ بووە میراتگری یەکەم کەناڵی ناخۆی هەرێمی کوردستان لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ، دەکرێت لەم یادە پیرۆزەدا وەک پێشنیار بۆ نووسەران و ڕۆشنبیران و مێژوونووسانی کورد و بەئاگا لە مێژووی کوردستان تیڤی  لەدوای ڕاپەڕینەوە هەڵستن بەئەرکی خۆیان بۆ نووسینەوەی ئەو مێژووە پڕسەروەرییەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی تۆماری کرد بۆ خەڵکی کوردستان ، لەشکرێک لە گەنج و کادیرانی دڵسۆزی پارتی و هەڵگرانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر شەونخونی وکاری بەردەوامیان کرد لەم دەزگایانەدا وەک سەرباز و پێشمەرگەی نەناسراو ئەرک وماندووبونیان بنسورێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوومان وەک یەک دیاری ودەستپێشخەری سەرۆک بارزانیش وەک چاومان بیپارێزن کوردستان تیڤی وەک ناوێکی خۆشەویست ولەبیرنەکراوی نێوماڵەکانمان ، من بۆخۆم لە ستۆدیۆی ئەڵمانیا خۆم ومنداڵەکانم  گوڵان خان وکاکە نێچیروان زۆر یادگاری وبیری خۆشمان هەیە کە هەمیشە یادیان دەکەینەوە کە ساڵانە خەلیل سنجاری بەرپرس و سەرپەرشتیار ئەو یادەی بەکۆمەڵیک چالاکی هەمەڕەنگ یاد دەکردەوە و بۆ خۆشم چەند جارێک شەڕەفی ئەوەپێ بەخشراوە کە لە هەندێ هەواڵ وڕیپۆرتاژ بەشداربم .