خهبات: ڕۆشنا عەلی:-
وەزیری پەروەردە ڕونكردنەوە ی لەسەر پشووی كۆتای تاقیكردنەوەكاندا ودەربارەی ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوەدەكەن دوای تاقیكردنەوەكان ڕاستەو خۆ دەسپێكی وەرزی دووەمە لەبەر بوونی پشووی پێش تاقیكردنەوەكان ئالان حەمە سەعید لە لیدوانێكی تایبەت بە ڕۆژنامەی خەبات ئاماژەی بەوەدا كە وەك چۆن ساڵنامەی خوێندن هاتووە بەوجۆرە جێبەجێدەكرێت و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت، بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەش لە 18-1-2020 تا 23-1-2020 پشووی وەرزی ناوەندەكانی خوێندنە.









