نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشک و برایانى کاکەیى و تەواوى یارسانان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى قەولتاسەوە، بەگەرمى پیرۆزبایى لە خوشک و برایانى کاکەیى و تەواوى یارسانان لە هەرێمى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژن لەگەڵ خۆیدا سەقامگیرى و ئاسوودەیى بهێنێت و مایەى خێر و خۆشیى هەموو لایەک بێت.

لە خواى مەزن داواکارم ڕۆژوو و نزاتان قبووڵ بکات، جەژنتان پیرۆز و هەموو ساڵێک بە خۆشى.

نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان

9/1/2020