وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران و كەوتنە خوارەوەی مووشەكێك لە سنووری هەولێر، ڕوونكردنەوە بڵاو دەكاتەوە.

كەوتنە خوارەوەی مووشەكەكانی دوێنێ شەو هیچ زیانێكی نەبووە

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی كانوونی دووەم، لە ڕوونكردنەوەیەكی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرا كراوە، كەوتنە خوارەوەی مووشەكەكانی دوێنێ شەو هیچ زیانێكی نەبووە.
ئەو ڕوونكردنەوەیەی وەزارەتی ناوخۆ لە كاتێكدایە شەوی ڕابردوو مووشەكێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر كەوتە خوارەوە.