به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كۆماری ئیسلامی ئێران به 15 مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدا نیشته‌جێن، ئه‌مه‌یش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆردمانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایه كه مه‌رگی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی لێ كه‌وته‌وه.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه كه هێرشه مووشه‌كیییه‌كانی ئێران، بنكه‌ی سه‌ربازی “عه‌ین ئه‌سه‌د”ی له پاڕێزگای ئه‌نبار و بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، پێنج مووشه‌كی كاتیوشایش ئاراسته‌ی بنكه‌ی تاجی له باكوری به‌غدا كراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه كۆماری ئیسلامی ئێران 12 مووشه‌كی ئاراسته‌ی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی كردووه، به‌ڵام تۆڕی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه كه 15 مووشه‌كن و له‌وانه‌یش 10 مووشه‌ك ته‌نیا ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون، یه‌ك مووشه‌كیش ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كراوه.
نزیكه‌ی 15 مووشه‌كی ئاراسته‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كه‌ی له هه‌ولێر كردووه
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، كه سوپای وڵاته‌كه‌یان تاوتوێی زیانه‌كان ده‌كات كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی ئێران به‌ریان كه‌وتووه و هاوكات كار بۆ چۆنیه‌تیی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ده‌كات.
جێی باسه تا ئێسته باس له هیچ قوربانییه‌ك له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمانانه ناكرێت، پێشبینی ده‌كرێ ته‌نیا زیانی مادی لێ كه‌وتبێته‌وه.









