جێگری پارێزگاری هەولێر ئەمرۆ بەشێوەیەكی فەرمی فەرمانی دەستبەكاربوونی دەرچوو و وەك جێگری پارێزگار بۆ كاروباری كارگێری.
ئەمڕۆ دووشەم شەشی كانوونی دووەم، لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، فەرمانی دەست بەكاربوونی هێمن قادر فەقێ عەبدوڵای وەك جێگری پارێزگاری هەولێر ڕادەستكرا.
لە ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێریش ئاشكرا كراوە، بەفەرمی فەرمانی دەست بەكاربوونی هێمن قادر وەك جێگری پارێزگار بۆ كاروباری كارگێڕی ڕادەستكرا.
بەفەرمی فەرمانی دەست بەكاربوونی هێمن قادر وەك جێگری پارێزگار بۆ كاروباری كارگێڕی ڕادەستكرا
پێشتر لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕۆژی پێنجشەمی 14ی تشرینی دووەمی 2019 هێمن قادر فەقێ عەبدوڵا بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر هەڵبژێردرا.
گۆڕینی بەڕێوەبەر و بەرپرسان لە سنووری هەولێر بەردەوامی هەیە و لە ڕابردووش چەندین بەرپرسی تر گۆڕدراون و دوێنێش بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی هەولێر دەستنیشان کرا.









