به‌گوێره‌ی  نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ   واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره‌  و ئاراسته‌ى پارێزگاكانى هه‌رێم و  یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان كراوه‌ كه‌ھەر فەرمانبەرێک لە ھەر پلە و پایەك بێت، تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لێ بکاتەوە و تابلۆی ژمارە کاتی، یان تابلۆی ساختە بەکار بھێنێت، ڕووبەڕووی سزای توند ده‌بێتەوە.

 وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ لێكردنه‌وه‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل و به‌ستنى تابلۆى ساخته‌، ڕێگەخۆشکەرن بۆ زیادبوونی تاوان و شاردنەوەی ڕاستییەکان.

1