هونەرمەند و میدیاکارو چێرۆک نووسی کوردو ئاسۆ عومەر بە نەخۆشیەکی کتوپڕ لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند ئاسۆ عومەر کە رۆڵی دیاری هەبوو لە درامای گەردەلوولدا بە یەکێک لە هونەرمەندو میدیاکارو چیرۆکنووسە دیارەکان دادەنرێت و دانیشتووی سلێمانی یەو، ماوەیەی زۆریشە لە کەناڵی کوردسات بەرنامەی کەلتووری پێشکەش دەکرد.

ئەم بەیانییە ٣٠ کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ە بەهۆی نەخۆشیەکی کتوپڕەوە لە نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستدا.