به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایيی ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كونسولی گشتيى كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست.

له‌ دیدارێكدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/12/2019 له‌ هه‌ولێر، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسولی گشتيى كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر، دوا پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتی تاوتوێ كرد.

په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.