وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی بڵاو کردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی، خشتەیەکی تازەی دابەشکردنی مووچەی بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیەیە:

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ١٢ی ٢٠١٩:
– وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
– ئەنجومەنی دادوەری
– مووچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩ی کەمئەندامان
– وەزارەتی داد

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ١٢ی ٢٠١٩:
– وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
– وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
– وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ١٢ی ٢٠١٩:
– وەزارەتی ناوخۆ
– ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش
– هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن
– مووچەی مانگی ١٠ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێم
– مووچەی مانگی ٩ی لیوای ١ و ٢ی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگاکانی نەوت و گاز

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ١٢ی ٢٠١٩:
– وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
– وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
– وەزارەتی کارەبا
– وەزارەتی پلاندانان
– وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
– دەستەی مافی مرۆڤ
– دەستەی دەسپاکی
– دەستەی وەبەرهێنان
– دەستەی ژینگە
– دەزگای مین
– دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
– دیوانی چاودێریی دارایی
– کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ١٢ی ٢٠١٩:
– وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
– وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
– وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
– سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
– سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
– سەرۆکایەتیی پەرلەمان
– مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ی خانەنشینی پێشمەرگە

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ١٢ی ٢٠١٩:
– مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ی خانەنشینی شارستانی.

ئەمەش خشتەکەیە: