بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژارانی پەرلەمانی بەریتانیا، پارتەکەی بۆریس جۆنسن، پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە مسۆگەرکردنی 333 کورسی سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

هەروەها پارتە رکابەرەکەی جۆنسن، پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە جێرمی کۆربین سەرۆکایەتی دەکات، 200 کورسی بەدەست هێناوە.

لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، بۆریس جۆنسن رای گەیاند، ئەو پلانی چوونە دەرەوە لە یەکێتیی ئەورووپا (برێکزت) جێبەجێ دەکات.

هاوکات جێرمی کۆربین ئاشکراشی کرد، شەوێکی پڕ لە نائومێدی بوو بۆ ئێمە، من بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو سەرۆکایەتیی پارتەکەم ناکەم.