بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی دووشەممە 16/12/2019 کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای چاکسازیی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد و بڕیارە پەرلەمان دانیشتنی یەکەمی لەبارەیەوە بکات.
ده‌قی بانگهێشته‌كه:
بە پشت به‌ستن به حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/16، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.









