سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان جارێكی تر دووپات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، كه‌شێكی له‌بار هاتووه‌ته ئاراوه كه چیتر گه‌نده‌ڵیی تیایدا گه‌شه ناكات.
زۆر هه‌وڵدراوه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ساردمان بكه‌نه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی ڤیدیۆیی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له ئه‌نجامدانی چاكسازی له كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، “خۆم زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رژدم و چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵیی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌م”.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، ئێسته رێكاری توند به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ كاركردن له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت به‌رتیل وه‌رده‌رگرن گیراوه‌ته به‌ر.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌وه‌یش ده‌ڵێت، زۆر هه‌وڵدراوه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ساردمان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، كه به هه‌موو توانایه‌كمان له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین”.









