
ڤیسنتی مۆرینۆ راهێنەری یانەی ریال مایۆركای ئیسپانی دوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر بەرشلۆنە لەمیانی ركابەرییەكانی گەڕی 16ی لالیگادا، قسەی لەسەر دەمەقاڵێیەكەی كرد كە لەگەڵ مێسی لەنێویاندا روویدا.
مۆرنینۆ دەڵێت: هەندێ یاریزان هەیە كە ناتوانی قسەیان لەگەڵ بكەی، مێسی لەهەندی بارودۆخدا جیاوازە، لەڵام لایەنەكەی دی وەك ئەوانی دیكە یاریزانە، بۆیە دەبێ لەم سۆنگەیەوە مامەڵەی لەگەڵدابكەی، هەروەها گوتی: ناوبژیوان پێیراگەیاند كە ئەمە فاوڵ نەبوو، بەڵام بارودۆخەكە گۆڕا بۆ شێوازێكی تر، كە بووە هۆی دروستبوونی گفتوگۆیەكی كورت لەنێوانمان، بۆیە پێویست ناكات ئەو هەڵوێستە زیاتر گەورە بكرێت.








