تەقینەوەیەک لە نزیک مزگەوتێکی شاری کەرکووک رووی دا و قوربانی هەیە.

تەقینەوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 6-12-2019 لەڕێی بۆمبێکی چێندراوەوە لەژێر تانکیی گازی مۆلیدەیەک لە نزیک مزگەوتی عەبدوڵڵا لە گەڕەکی پەنجا عەلی، رووی داوە.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە ئۆمبێلێکی پۆلیسی کردووەتە ئامانج، کە لەو کاتەدا لەوێ بووە و بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەست داوە و پۆلیسێکی کوردیش بەناوی کامەران عومەر یاسین، بریندار بووە.