سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، كۆبوونه‌وه و بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، زانیاری له باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له كۆنفرانسێكی میدیای ده‌خه‌نه‌ڕوو.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (28ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی به سه‌ردانێكی ره‌سمی و له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی توركیا، گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له به‌رایی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلو كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه.









