ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاژانسی (فرانس پرێس) لە زاری سەرچاوەیەكەوە ئاماژەی بە كوژرانی دوو خۆپیشاندەر و برینداربوونی 25 خۆپیشاندەری تر كرد لە بەغدای پایتەخت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووی عیراق لە 25ی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە بەردەوامن.
پێشتر ئاژانسی دەنگوباسی عیراقیە، ئاماژەی بە داخستنی ڕێگەی سەرەكی نێوان بەسرەو و ناسریە كردبوو لەلایەن خۆپیشاندەران، وێڕای داخستنی چەند پردێك لە نەجەف و زیقار، لەبەرانبەردا پۆلیس هێزەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاژاوەگێڕی پاشەكشەپێكرد و لەجێگەیدا هێزەكانی فریاكەوتن و پۆلیسی بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕەوشەكە جێگیركرد.
دوێنێ سێ شەممە، پارێزگاری موسەننا لەپێناو ڕێگرتن لە دەستدرێژیكردنە سەر دامەزراوەكانی دەوڵەت و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی، دوو ڕۆژ پشووی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە و خوێندنگەكانی پارێزگەكە ڕاگەیاندبوو.









