مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئاگاداربوون لە قۆناغەکانی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی، قەڵای هەولێری بەسەر کردەوە.

لەلایەن سەرپەرشتیار و ئەندازیارانی پڕۆژەکە، وردەکاری نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر خرایەڕوو و مەترسی و ئاستەنگەکانیش ئاشکرا کران.

تیمی سەرپەرشتیار پلانی خۆیان بۆ داهاتووی قەڵای هەولێر خستەڕوو و باسیشیان لە چۆنیەتی هێنانی گەشتیار زیاتر بۆ قەڵاکە راگەیاند.

قەڵای هەولێر یەکێکە لە دێرینترین قەڵاکانی جیهان، دەكەوێتە ناو جەرگەی شاری هەولێر و ئەم قەڵایە 25 مەتر بەرزە لە رووی زەوی،  بەرزییەکشی لە سەر ئاستی رووی دەریا 431 مەترە. رووبەڕەکەی 110 هەزار مەتر دووجایە و مێژووی بیناسازی كردنی دەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار ساڵ پێش زاین.

 خانووەكانی قەڵای هەولێر لە 506 خانوو کە دەکەونە گەڕەکەکانی سەرای، تۆپخانە و تەكیە  پێکهاتووە.