د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕه‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان بریاردرا به‌ جێ به‌جێ كردنى سێ پرۆژەی گرنگ بەبڕی 3,411,734,000 سێ ملیار و چوارسەد و یازدە ملیۆن و حەوت سەد و سی و چوار هەزار دینار بۆ هەردوو قەزای بەردەڕەش و دەربەندیخان و ڕێگای نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەمشێوەیە:

– دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە قەزای بەردەڕەش بە بڕی 1,574,000,000 ملیارێک و پێنج سەدو هەفتاو چوار ملیۆن دینار.

– نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە قەزای دەربەندیخان بە بڕی 507,734,000 پێنج سەد و هەفت ملیۆن و هەفت سەد و سی و چوار هەزار دینار.

– شەقامی سەرەکی نەخۆشخانەی گشتی پێشمەرگە بە بڕی 1,330,000,000 ملیارێک سێ سەدوسی ملیۆن دینار.