پارێزەر‮- ‬عومەر سەیدزادە
رۆژ بەرۆژ‮ ‬كەلێنی‮ ‬نێوان خۆپیشاندەران و حكومەتی‮ ‬عێراق زیاتر فراوانتر دەبێ و زیاتر لە‮ ‬یەكتری‮ ‬دوور دەكەونەوە،‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬ئاشكراو نهێنی‮ ‬و هەوڵو تەقەلای‮ ‬لایەنی‮ ‬سێیەم لە‮ ‬یەكتریانی‮ ‬نزیك نەكردۆتەوە،‮ ‬ئێستا چەند پێشنیارێك هەیە بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەكان و كۆتایی‮ ‬هێنان بەو خۆپیشاندانانە‮: ‬حكومەتی‮ ‬عێراق هەر لە‮ ‬یەكەم رۆژەوە ئامادەیی‮ ‬دەربری‮ ‬ئەو داواكاریانەی‮ ‬ئەو بە رەوای‮ ‬دەزانێ جێبەجێیان بكات و تا ئێستاش ژمارەیەك بریاری‮ ‬دەركردووە كە هەندێ لە داواكاریەكانی‮ ‬خۆپیشاندەران لە خۆ دەگرێ‮. ‬دواتریش عزەت شابەندر‮-‬ی‮ ‬نارد بەناوی‮ ‬حكومەتەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بكات بەڵام هەوڵەكەی‮ ‬شكستی‮ ‬هێناو بریارەكانیشی‮ ‬خۆپیشاندەرانی‮ ‬خاو نەكردۆتەوە‮.‬
حكومەتی‮ ‬عێراق ئێستا خۆپیشاندەرانی‮ ‬كردووە بە دوو بەشەوە،‮ ‬بەشێكیان ئەوانەن كە بە رای‮ ‬ئەو كاری‮ ‬تێكدەرانەیان ئەنجام نەداوەو بە هێمنی‮ ‬دێنە سەرجادە،‮ ‬بۆیە ئامادەیە گفتوگۆی‮ ‬زیاتر لەگەڵ ئەوانە ئەنجام بدات،‮ ‬بەشی‮ ‬دووەمیش ئەوانەن كە بەرای‮ ‬ئەو كاری‮ (‬تێكدەرانە‮)‬یان ئەنجام داوە،‮ ‬ئەوانەشی‮ ‬بە‮ (‬تێكدەر‮) ‬ناوبردووەو بریاری‮ ‬داوە سزایان بدات،‮ ‬هەروا مافی‮ ‬بەخۆشی‮ ‬داوە بەهێز رووبەرووی‮ ‬ئەوانە ببێتەوە‮.‬
لە نێوان حكومەت و خۆپیشاندەراندا كەسانێك هەن كە دەكرێ بە لایەنی‮ ‬سێیەم ناویان ببەین داوا دەكەن ئەم حكومەتە لەسەر كار لانەدرێ و هەر لەسایەی‮ ‬ئەم حكومەتدا و بەسەرپەرشتی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و بە بەشداری‮ ‬شارەزایانی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬یاسای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬عێراق هەموار بكرێتەوەو‮ ‬ئەم پەرلەمانەی‮ ‬ئێستا پەسندی‮ ‬بكات و ئەنجا لە ماوەیەكی‮ ‬نزیكدا لە ژێر سەرپەرشتی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەڵبژار دنێكی‮ ‬پاك ئەنجام بدرێت‮. ‬ئەمانە ئەوە بە باشترین رێگە دەزانن بۆ ئەوەی‮ ‬هەم بۆشایی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراق پەیدا نەبێ و هەم داخوازی‮ ‬خۆپیشاندەرانیش لە گۆرینی‮ ‬دەموچاوەكان بەدی‮ ‬دێت‮.‬
پێشنیاری‮ ‬مەرجەعی‮ ‬شیعە ئایەتولڵا سیستانی‮: ‬مەرجەعی‮ ‬شیعەكان لە نەجەف لە لە هەفتەی‮ ‬دووەمی‮ ‬خۆپیشاندانەكان لە خوتبەی‮ ‬رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬خۆیدا لە‮ ‬8‮/‬11‮/‬2019 ‮ ‬پشتگیری‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ خۆپیشاندەران دووپات كردەوەو داوای‮ ‬لە حكومەتیش كرد چیتر هێز لەدژیان بەكار نەهێنێ و ئەوانەش سزا بدات كە پێشتر هێزیان لە دژی‮ ‬خۆپیشاندەران بەكار هێناوە،‮ ‬هەروا داوای‮ ‬كرد ئەم حكومەتە بە پێی‮ ‬نەخشە رێگایەك كێشەكانی‮ ‬هاووڵاتیان چارەسەر بكات و داواكاریەكانیان جێبەجێ بكات،‮ ‬هەروا هۆشداریشی‮ ‬بە هەردولادا كە ئاگەدار بن وڵاتانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬دەست نەخەنە ناویان و خۆپیشاندان بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان نەقۆزنەوە،‮ ‬چاودێرانیش پێیان وایە مەبەستی‮ ‬ئێران و ئەمریكایە‮.‬
بێگومان مەرجەعی‮ ‬شیعە رێزێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬لەلای‮ ‬شیعەكان هەیە بەڵام دوای‮ ‬ئەم خوتبەیەش خۆپیشاندان هەر بەردەوام بوو،‮ ‬بەڵام بەدووریش نازانرێ هەندێ لە خۆپیشاندەران ئەم پێشنیارەیان قبوڵ بێ بۆیە پێشبینی‮ ‬دەكرێ خۆپیشاندەران لە ژێر كاریگەرێتی‮ ‬ئەم خوتبەیە ببن بە دوو بەشەوەو لایەنگرانی‮ ‬سیستانی‮ ‬ئامادە بن لەگەڵ حكومەت لەسەر نەخشە رێگایەك رێك بكەون ئەگەر نارازیەكان بەهێزتر نەیەنەوە ناو گۆرەپانەكەنەو فەشەلی‮ ‬پێ نەهێنن‮. ‬
خۆپیشاندەران رایەكی‮ ‬تەواو جیاوازیان هەیەو بەهیچ رێگەچارەیەكی‮ ‬حكومەت و لایەنی‮ ‬سێیەم و تەنانەت هەموویان بە پێشنیارەكەی‮ ‬سیستانیش رازی‮ ‬نین و مكورن لەسەر ئەوەی‮ ‬دەبێ ئەم حكومەتە ماڵئاوایی‮ ‬بكات،‮ ‬ئەوان دەڵێن لە دوای‮ (‬2003‮)‬ەوە ئەم سیاسیانە تەلارێكی‮ ‬خوارو خێچیان دروست كردووە بەڵام ئێستا دەیانەوێ بە كەمێك چاكسازی‮ ‬تەلارەكە ئارایشت بكەن و هەندێك راستی‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬بەڵام دیواری‮ ‬خواروخێچ بە ئارایشت و پینەو پەرۆ راست نابێتەوە بۆیە دەڵێن دەبێت ئەم تەلارە لە بنەوە هەڵتەكێنرێ و سەرلەنوێ تەلارێكی‮ ‬تازەی‮ ‬راست و جوان دروست بكرێتەوە،‮ ‬كە ئەم سیاسیانەی‮ ‬لە‮ ‬2003ەوە لەسەر شانۆكەن تیایدا بەشدار نەبن و بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬لە گۆرەپانی‮ ‬سیاسەت وەدەر بنرێن‮.‬
ئێستا هەم حكومەتی‮ ‬عێراق و هەم خۆپیشاندەران‮ ‬یەك دروشمیان بەرز كردۆتەوە و‮ ‬هەردوولایان دەڵێن‮ ((‬عێراق لە خوێن گرنگترە‮)) ‬هەردولاشیان‮ ‬مەبەستی‮ ‬خۆیان هەیە لەم دروشمە،‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق مەبەستی‮ ‬ئەوەیە لە پێناو پاراستنی‮ ‬ئەم دامەزراوانەی‮ ‬حكومەت كە پاراستنی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە دوایە ئامادەن هێز بەكار بهێنن بۆ كۆتایی‮ ‬هێنان بەو خۆپیشاندانانەو گوێ بەوەش نادەن چەند كەس دەكوژرێ،‮ ‬هاوكات خۆپیشاندەرانیش مەبەستیان ئەوەیە لە پێناوی‮ ‬روخاندنی‮ ‬ئەم دامەزراوە سیاسیەی‮ ‬ئێستا كە بەبۆچوونی‮ ‬ئەوان پاراستنی‮ (‬عێراق‮)‬ی‮ ‬لەدوایە ئامادەن چەندی‮ ‬پێویست بكات خوێن ببەخشن‮.‬
بە پێی‮ ‬هەندێ سەرچاوەی‮ ‬هەواڵیش حكومەتی‮ ‬عێراق بریاری‮ ‬داوە لە رۆژانی‮ ‬داهاتوودا بە زەبری‮ ‬هێز كۆتایی‮ ‬بەم خۆپیشاندان و كەنارگیریانەی‮ ‬خەڵك بهێنێ،‮ ‬هەروا لەولاشەوە لایەنگرانی‮ ‬خۆپیشاندەران دەڵێن لە رۆژانی‮ ‬داهاتوودا خۆپیشاندان گروتینێكی‮ ‬تازە بەخۆوە دەبینێ چونكە هەندێ كەسی‮ ‬تازە دێنە مەیدان كە سەركردایەتی‮ ‬خۆپیشاندانەكە لە ئەستۆ دەگرن،‮ ‬بۆیە پێشبینی‮ ‬دەكرێ رۆژانی‮ ‬داهاتوو رووداوی‮ ‬نەخوازراو رووبدەن‮.‬