فەرحان جەوهەر
دوای‮ ‬شكستی‮ ‬كۆی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬حزبە ئایینی‮ ‬و نەتەوەییەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و دونیای‮ ‬عەرەبی،‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بە گشتی‮ ‬هەلێكی‮ ‬باشی‮ ‬بۆ رەخساوە،‮ ‬ئەگەر بەشێوەیەكی‮ ‬عەقڵانی‮ ‬و نوێ مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا بكات،‮ ‬هەرچەندە ئەمڕۆ رووبەڕووی‮ ‬سەختییەكی‮ ‬زۆر بووەتەوە و نەتەوە سەردەستەكان،‮ ‬خۆیان بەسەركەووتوو وێنا دەكەن،‮ ‬بەڵام لە ناوەوەدا بزووتنەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬جیهاندا پێشكەوتنی‮ ‬مەزنی‮ ‬بەخۆیەوە بینیوە و لە ئەمەریكا و رۆژئاوا بە گشتی‮ ‬وەك تاكە ئومێد و چرای‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و مەدەنی‮ ‬سەیری‮ ‬ئەم بزووتنەوەیە دەكەن،‮ ‬بە بەراورد بەم شێوازە حوكمڕانییەی‮ ‬هەر سێ نەتەوەی‮ ‬تورك و فارس و عەرەب،‮ ‬بە جۆرێك گەیشتووەتە ئاستێك فەیلەسوفێكی‮ ‬دیاری‮ ‬وەك سلاڤۆی‮ ‬ژیژك بڵێ كورد تاكە چریسك و ئومێدی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستن،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا بزووتنەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بە گشتی‮ ‬و حوكمڕانیەتی‮ ‬ئەم بزووتنەوەیەش لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵگری‮ ‬دنیایەك ئیشكالیەت و رەخنەیە،‮ ‬پێویستی‮ ‬بە پێداچوونەوە و چاككردن و دەستكاریەكی‮ ‬قووڵ هەیە،‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بە حوكمی‮ ‬كولتوورەكەی‮ ‬بزووتنەوەیەكی‮ ‬شۆڤینی‮ ‬نەبووە و دەبێ بە هەموو شێوەیەك لە شۆڤینیەت دوور بكەوێتەوە و نابێت بكەوێتە ژێر سۆز و گوتاری‮ ‬هەندێ لە نووسەر و سیاسییە پۆپۆلیستەكانی،‮ ‬دەبێت شێوازی‮ ‬حوكمڕانییەكەی‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬ئایدۆلۆژی‮ ‬بینا نەكات و لە هەولی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬حوكمڕانیەتی‮ ‬مەدەنی‮ ‬بێت و هاووڵاتیبوون قووڵتر بكاتەوە،‮ ‬هەروەها چینی‮ ‬دەسەڵاتداری‮ ‬دەبێت تێكەڵەیەك بێت لە كەسە نوێكان و تەقلیدییەكان.

‬جگە لەمە دەبێ دامەزراوە سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و ئیدارییەكانی‮ ‬بەهێز بكات بە جۆرێك كە توانای‮ ‬ئیدارەدانێكی‮ ‬عادیلانەیان هەبێت بۆ خزمەتكردنی‮ ‬هاووڵاتییان،‮ ‬لە هەمووشی‮ ‬گرنگتر مەسەلەی‮ ‬دیموكراسییە حزبەكانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬دەبێ كۆتایی‮ ‬بەو مەفهوومە بێنن كە خۆیان و خەڵكیشیان وا تێگەیاندووە كە دیموكراسی‮ ‬تەنها بریتییە لە هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی،‮ ‬راستە ئەمە روكنێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬سیستەمی‮ ‬دیموكراسییە،‮ ‬بەڵام هەمووی‮ ‬نییە،‮ ‬حزبی‮ ‬كوردی‮ ‬بەر لەوەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬خەڵك بكات،‮ ‬دەبێ لە ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬بكات،‮ ‬مەحالە حزب لەناو خۆیدا دیموكراسی‮ ‬پەیڕەو نەكات و پێمان وابێت دیموكراسی‮ ‬بۆ خەڵك بە دیاری‮ ‬دێنێت،‮ ‬ئەو هۆكارەی‮ ‬وا دەكات رۆژئاوا ئۆمێد لەسەر بزووتنەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬هەڵچنێت لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا ئەوەیە كە گەلی‮ ‬كورد ناچێتە ژێرباری‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬حزبە ئاینییەكان و متمانەیان پێیان نییە بە تایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬شكستی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬حومكڕانییەتی‮ ‬هەموو حزبە ئیسلامییەكانی‮ ‬دونیای‮ ‬عەرەبی‮ ‬و‮ ‬غەیرە عەرەبیش،‮ ‬بەڵام ئەمە مانای‮ ‬وانییە حزبەكانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بەبێ دەستكاریكردنی‮ ‬ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیان تا ئەبەد لەسەر چەپكە گوڵەكەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬پاڵ دەدەنەوە،‮ ‬ئەمڕۆ لە هەموو كاتێك زیاتر خەڵكی‮ ‬ئەو ناوچەیەی‮ ‬خۆمان خوازیاری‮ ‬هێنانەدی‮ ‬حوكمڕانیەتێكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و دیموكراسین‮. ‬