عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكی تەلەڤزیۆنیدا پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە و تێیدا دووپاتی لەسەر هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق كردەوە و راشیگەیاند دەشێ هەمواركردنەوەكە بگاتە ئاستی گۆڕینی سیستەمی سیاسییش.
عەبدولمەهدی گوتیشی ناكرێ بچنە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە بە بێ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق، بەڵام ڕێوشوێنی تر لەبەر دەستدا هەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت و رادەستكردنەوەی بە پەرلەمانی عێراق لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتیشی كێشه ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ر له 2003 و دواتریش چاره‌سه‌ر نەكرابوون، لە ڕێگەی ئەم خۆپێشاندانانەوە ئه‌و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووانه ده‌ستنیشان كران.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا كە دەشێ ئه‌و كێشانه له رێگه‌ی هه‌مواری ده‌ستوورییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، هەروەها دەشێ له رێگه‌ی گۆڕانكاری ده‌ستوورییه‌وه شێواز و سرووشتی سیسته‌می سیاسییش له عێراق بگۆڕدرێ.









